سودەکانی گوڵە بەیبون

سودەکانی گوڵە بەیبون

کورتە وەسفێک
بۆ ئیلتیهابات - قەبزی - خاوکردنەوەی دەمارەکان- دابەزاندنی کێش

دەقی تەواو

گوڵە بەیبون یەكێكە لەو گوڵانەی بە مەبەستی چارەسەری چەندین كێشەی تەندروستی هەر لە كۆنەوە لە بواری پزیشكیدا بەكارهێنراوە، هەرچەندە ئەم گوڵە چەند توێژینەوەیەكی كەمی لەسەر ئەنجامدراوە، بەڵام سەرجەمی ئەو توێژینەوانە چەندین سودی ئەم جۆرە گوڵەیان ئاشكرا كردووە.

گوڵە بەیبون زیاتر پاش وشككردن و كوڵاندنی و لەڕێی خواردنەوەی ئاوەكەی یاخود هەڵمژینی هەڵمەكەی سودەكانی دەست لەش دەكەن.

ئەم گوڵە دەبێت هۆی زیادكردنی حەزی خواردن و نەهێشتنی سەرئێشە و بەهێزكردنی جگەر، هەروەها بەردی گورچیلە لەناو دەبات و سودی بۆ ئەو كەسانەش هەیە كە بە دەست نەخۆشی ڕبۆوە دەناڵێن.

ئەم گوڵە ژەهری لەش لەناو دەبات و سودی بۆ ئازاری پشت و جومگەكان هەیە، ئەمە جگە لەوەی سودی بۆ گەدە ڕیخۆڵە هەیە و چارەسەری سكچونی منداڵ و ئەو هەوكردنە دەكات كە توشی بۆرییەكانی میز دەبێت.

گوڵە بەیبون یەكێكە لەو گوڵانەی كە بەشێوەیەكی بەرفراوان لەجوانكردنی پێستدا بەكاردەهێنرێت، چونكە ئەم گوڵە دەبێتە لابردنی پەڵە و زیپكەی سەرپێست و سپیكردنەوەی دەموچاو، هەر ئەمەش وایكردووە كە لە دروستكردنی كەلوپەلی جوانكاریدا بەكاربهێنرێت.

گەر سەر بە ئاوی گوڵە بەیبون بشۆرێت، ئەوا جگە لەوەی ڕەنگی قژ دەگۆڕێت، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژیش دەكات و تاڵەكانی بەهێزتر دەكات.

لەگەڵ ئەو سودانەشدا زۆر بەكارهێنانی گوڵە بەیبون و خواردنەوەی ئاوەكەی و هەڵمژینی هەڵمەكەی ڕەنگە زیانی تەندروستی بەدواوە بێت و، ببێتە هۆی گێژبون كەم توانایی.

هاوبەشیکردن :  
کۆپی ناونیشانەکە